
كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی په‌یمانی مه‌عده‌نی چادرملوی یه‌زد، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی ڕه‌شه‌ممه له ڕێگه‌ی واژۆ كردنی نامه‌یه‌ك له ئاست به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری وه‌دیهاتنی مافه‌كانیان بوون.
له‌م نامه‌یه‌ك كه لایه‌ن كرێكارانه‌وه واژۆ كراوه، ڕه‌خنه له هه‌ڵاواردن له‌نێوان كرێكارانی په‌یمانی و شیركه‌تی و هه‌روه‌ها كرێكارانی په‌یمانی و قه‌راردادی گیراوه. هاوكات به سه‌رنج دان به یاسای كار له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ “كار یه‌كسان و حه‌قده‌ستی یه‌كسان”، خوازیاری به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كاره سه‌خت و زیانباهركان بوون و له‌ئاست له‌ناوچوونی ڕێكخراوی سێنفی و یاسایی خۆیان نیگه‌رانیان ده‌ربڕیوه.
