
كرێكارانی سه‌نعه‌تی ماشین سازیی ئێران ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی ڕه‌شه‌ممه، له‌ئاست نه‌بوونی ئیمكاناتی بێهداشتی و پێشگیرانه بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ویرووسی كۆرۆنا له شوێنی كاره‌كه‌یان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زاه‌یه‌تییان ده‌ربڕی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌هۆی ئه‌وه‌یكه شیركه‌ته‌كانی ماشین سازیی به‌هۆی به‌ربڵاوبوونی فه‌زای كاری و كه‌مبوونی ژماره‌ی سرویسی بێهداشتی ناتوانن پێش به بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا له‌ناو كرێكاراندا بگرن، كرێكارانی ناڕازیی خوازیاری دابین كردن ئیمكاناتی بێهداشتی و پێشگیرانه یاخود داخرانی كارخانه‌كان تا نه‌مانی نیگه‌رانییه‌كان به‌هۆی ئه‌م ویرووسه‌وه بوون.
