به پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو هاووڵاتیی بە ناوەکانی “عەلی مەحموودی و جەزا مەکاری”، خەڵکی نۆدشەی سەر بە ئۆستانی کرماشان كه له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا لە لایەن هێزە ئه‌منییه‌كانه‌وه دەستبەسەر و ڕاپێچی شوێنیکی نادیار كرابوون هیچ زانیارییه‌ك له چاره‌نووسیان له‌به‌ر ده‌ستدا نییه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م دوو هاووڵاتییه ڕۆژی سێشەممە ١١ی مانگی پووشپەڕ له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌و كاته‌وه هه‌تا ئێستا سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنەماڵەکانیان بۆ دڵنیابوونه‌وه له چارەنووسیان ڕۆڵه‌كانیان هیج زانیارییەک لە بەردەستدا نییە. پێویسته ئاماژه بكرێت كه لە یەکەم رۆژی ئه‌مساڵه‌وه هه‌تا ئێستا به ده‌یان هاووڵاتیی ده‌ستبه‌سه‌ر یاخود به هۆكاری جیاجیا له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانه‌وه بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا كراوه.