به سه‌دان كه‌س له هاووڵاتییانی هۆنگ كۆنگ سه‌ره‌ڕای هوشداردان سه‌باره‌ت به مه‌ترسی تووشبوون به ویرووسی كۆرۆنا ڕۆژی شه‌ممه ١٠ی ڕه‌شه‌ممه، له گه‌ڕه‌كی “وه‌نك كۆك” و وێستگه‌ی مێترۆی “پرێنس ئێدوارد” هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، خه‌ڵكی ناڕازیی ڕه‌ش پۆشی هۆنگ كۆنگ كه له شه‌شه‌مین مانگی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌م ناوچه‌یه هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان، له‌گه‌ڵ پۆلیسی ئه‌م وڵاته تێكهه‌ڵچوون. ناڕازییان له كاردانه‌وه به‌و شته‌ی كه ناوی ده‌نێن ده‌ست تێوه‌ردانی ده‌وڵه‌تی چین له كاروباری ناوخۆی هۆنگ كۆنگ، له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا خۆپیشاندانی به‌ربڵاویان به‌ڕێوه‌بردووه. شایانی باسه، ئه‌م تێكهه‌ڵچوونه له گه‌ڕه‌كی وه‌نك كۆك به یه‌كێك له توندووتیژانه‌ترین ڕووداوه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه پاش چه‌ند حه‌فته گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاسایش دێته ئه‌ژمار.