
به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی هێرانا، به‌ندكراوانی زیندانی خۆڕه‌م ئاباد له ڕۆژی شه‌ممه ١١ی ڕه‌شه‌ممه‌وه له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌ناردنه‌وه‌یان بۆ مه‌ره‌خه‌سی سه‌ره‌ڕای بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا له‌م زیندانه، مانیان گرتووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، به‌ندكراوانی زیندانی خۆڕه‌م ئاباد له كه‌مترین ئیمكاناتی بێهداشتی پێویست بۆ تاقیكردنه‌وه یاخود پێش‌گرتن له تووشبوون به‌م ویرووسه به‌هره‌مه‌ندن. شایانی باسه، ژماره‌یه‌ك له به‌ندكراوان كه نیشانه‌كانی تووشبوون به كۆرۆنا وه‌ك سه‌رئێشه و كۆخینی وشكیان تێدا به‌دی كراوه به بێ ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان یان پزیشك له‌م زیندانه هه‌روا ره‌ها كراون. ئه‌مه له كاتێكدایه كه سه‌ره‌ڕای به‌ڵێنی به‌رپرسانی زیندان بۆ ناردنه‌وه‌ی به‌ندكراوان بۆ مه‌ره‌خه‌سی، له ماوه‌ی ئه‌م حه‌فته‌یه‌دا سه‌رجه‌م ئه‌و به‌ندكراوانه‌ی كه پێشتر ناردرابوونه‌وه بۆ مه‌ره‌خه‌سی، به‌ر له ته‌واوبوونی مهرهخهسییهكهیان گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه بۆ زیندان.
