به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی یۆرۆنیووز، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌هۆی ویرووسی كۆرۆنا له جیهاندا گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتووه‌ته ٢ هه‌زار و ٩٣٣ كه‌س و زیاتر له ٨٥ هه‌زار كه‌سیش له سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌م ویرووسه تووشبوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ویرووسی كۆرۆنا هه‌تا ئێستا له ٤٩ وڵاتی جیهان بڵاوبووه‌ته‌وه. هاوكات ڕێكخراوی جیهانیی بێهداشت ڕایگه‌یاندووه كه مه‌ترسی ئه‌م ویرووسه له‌سه‌ر زۆربه‌ی وڵاتانی دونیایه و له‌مباره‌وه هوشداری داوه. له لایه‌كی دیكه‌وه وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی ئه‌مریكا باسی له گیان له‌ده‌ستدانی یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به‌م ویرووسه له ئه‌مریكا كردووه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، وڵاتی چین به ٧٩ هه‌زار و كۆره‌ی باشوور به ٣ هه‌زار و ١٥٠ كه‌س، پله یه‌كه‌م و دووهه‌می جیهانیان تۆمار كردووه.