کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی خۆپیشاندانی دژه‌ ده‌وڵه‌تی له‌ عێراق

درێژه‌ی خۆپیشاندانی دژه‌ ده‌وڵه‌تی

درێژه‌ی خۆپیشاندانی دژه‌ ده‌وڵه‌تی

ئەندامێکى کۆمیسیۆنى مافی مرۆڤ، ژمارە قوربانیانى خۆپیشاندانەکانى بەغدای بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و ڕایگه‌یاندووه‌ هێرشی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بۆ سه‌ر خۆپیشاندەران هه‌روا بەردەوامە.

ڕۆژی شەممە ١٠ی ڕه‌شه‌ممه‌، فازڵ غەراوى ئەندامى کۆمیسیۆنى مافی مرۆڤ ژمارەى قوربانیانى خۆپیشاندانەکانى بەغداى بڵاوکردەوە و ڕایگه‌یاند كه‌ له‌ گۆڕەپانى خەلانى لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان تێكهه‌ڵچوون رویداوە و به‌هۆیه‌وه‌، کەسێک کوژراوە و ١٨ کەسى دیکەش بریندار بوون. ئەوە لە کاتێکدایە لە لە سەرەتاى مانگى ئۆکتۆبەرى پاره‌كه‌وه‌، خۆپیشاندان لە بەغدا و شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق دەستیپێکردوە و لەو کاتەوە تا ئێستا بەهۆى په‌لاماری هێزە ئەمنییەکان بۆ سه‌ر خۆپیشانده‌ران، زیاتر لە ٥٠٠ کەس کوژراون و زیاتر له‌ ٣٠ هەزار کەسى دیکەش بریندار بوون.