
كێشه له په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانی كرێكارانی خزمه‌تگوزاری شاره‌داره‌یی ڕه‌شت له كاتێكدا درێژه‌ی هه‌یه كه ئه‌م كرێكارانه نیگه‌رانی تووشبوون به ویروسی كۆرۆنان.
ئه‌م كرێكارانه كه ژماره‌یان زیاتر له ٥ هه‌زار كه‌س ده‌بێ ڕایانگه‌یاندووه كه شاره‌داریی به بیانووی نه‌بوونی نه‌ختینێگی و نه‌بوونی سه‌رچاوه ماڵییه‌كان خۆی له په‌رداخت كردنی بڕی ٢ مانگ له حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانی مانگی به‌فرانبار و ڕێبه‌ندان ده‌بوێرێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ستی كرێكارانی به‌شی خزمه‌تگوزاری بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ جێبه‌جێ نه‌كراوه و كرێكاران به‌رابه‌ر به په‌سه‌ندكراوی حه‌قده‌سته‌كان ساڵی ٩٧ی شورای باڵای كار، حه‌قده‌ستیان وه‌رگرتووه.
