
به پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان، تا شه‌وی پێنجشه‌ممه ٨ی ڕه‌شه‌ممه، لانیكه‌م ٢١٠ كه‌س له شاره‌كانی ئێران به هۆی ویروسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له شاری تاران لانیكه‌م ١٠٠ به‌م ویروسه گیانیان له‌ده‌ستداوه و شاری قۆمیش به زیاتر له ٨٠ كه‌س قوربانی، زۆرترین ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدان به ویروسی كۆرۆنا تێدا تۆمار كراوه. ئه‌م ئامارانه له بارودۆخێكدا ئاشكرا ده‌كرێت كه پێشتر وه‌زاره‌تی بێهداشتی ئێران ژماره‌ی قوربانیانی ٣٨ كه‌س ڕاگه‌یاندبوو.
