
به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی هێرانا، “نێدا ناجی” به‌ندكراوی سیاسیی و یه‌كێك له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ڕۆژی جیهانیی كرێكار له به‌رامبه‌ر مه‌جلیسی ڕژیم، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٨ی ڕه‌شه‌ممه، دوای زیاتر له ٣٠٠ ڕۆژ به‌ندكران، به قه‌راری وه‌سیقه نارداریهوه بۆ مه‌ره‌خه‌سی.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناوبراو پێشتر له‌لایه‌ن دادگای ڕژیم له شاری تاران به ٥ ساڵ و شه‌ش مانگ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرابوو كه ئه‌م حوكمه له دادگای پێداچوونه‌وه بۆ ٣٠ مانگ زیندان كه‌م كرایه‌وه. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، “نێدا ناجی” ڕۆژی چوارشه‌ممه ١١ی گوڵانی ئه‌مساڵ، هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی ڕۆژی جیهانیی كرێكار وێڕای ده‌یان كه‌سی دیكه له به‌شداربووانی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه له به‌رامبه‌ر بینای مه‌جلیس، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ناوبراو له‌ڕێكه‌وتی ٢٥ی جۆزه‌ردان له زیندانی ئێوینه‌وه گوازترایه‌وه بۆ زیندانی قه‌رچه‌كی وه‌رامین و سه‌رئه‌نجام له ڕێكه‌وتی ١٦ی گه‌لاوێژ، سه‌رله‌نوێی گه‌ڕێندرایه‌وه بۆ به‌ندی ژنانی زیندانی ئێوین.
