
به‌هۆی ڕووداوی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له یه‌كه‌یه‌كی نیشته‌جێ بوون له شاری قۆم، لانیكه‌م ٦٦ كه‌س برینداربوون و ٥ هاووڵاتییش گیانیان له‌ده‌ستدا.
وته‌بێژی ئاگركوژێنه‌وه‌ی قۆم سه‌باره‌ت به‌م ڕووداوه ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌م ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه كاتژمێر ٣ و ١١ ده‌قیقه‌ی سه‌رله به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی له چه‌ند لۆكی نیشته‌جێ بوون له شه‌قامی مێحرابی ڕوویداوه كه ده‌ستبه‌جێ تیمه‌كانی فریاكه‌وتن خۆیان گه‌یاندووه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه. ناوبراو ڕاشیگه‌یاندووه كه ٣٨ كه‌س له برینداربووان به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری پزیشكی گوازتراونه‌ته‌وه بۆ ناوه‌ندی ده‌رمانی.
