لەگەڵ بڵاوبونەوەى ویرووسی کۆرۆنا له جیهان و کۆنتڕۆڵ نەکردنى ئەم ویرووسە، دودڵییەکان زیادى کردووە و رێکخراوى تەندروستى جیهانیش رایدەگەینێت کە جیهان لەبەردەم قۆناغى بڕیارداندایە.
ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی ڕهشهممه، بەڕێوەبەرى گشتى رێکخراوى تەندروستى جیهانیی، لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانییدا رایگەیاند: لە ماوەى ٢٤ سەعاتى رابردوودا حەوت وڵات بۆ یەکەمجار ئهم ویرووسهیان تێدا بڵاوبوەتەوە و دەڵیت پێویستە هەموو وڵاتان بەشێوەیەکى توند مامەڵە لەگەڵ ئەم ویرووسه بکەن و رێگە لە بڵاوبونەوە و توشبونى هاوڵاتییان بگیرێت و چیتر کەس بەم ویرووسه گیان لەدەست نەدات. رونیشی کردەوە کە زاناکان لە ئهیالهتی گوانگ دۆنگى چین پشکنینیان بۆ زیاتر لە ٣٢٠ هەزار حاڵەت کردووە و رێژەى توشبووان تەنیا ١٤ لهسهد بووە، کە ئەمە ماناى ئەوەیە دەتواندرێت رێگری لێبکرێت و چەندین وڵاتیش هەمان کارى ئێمە دەکەن کە ئەویش پەیڕوکردنى سیستمێکى توند و جدییە بۆ ئەم ویرووسە.