به‌دوای په‌ره‌سه‌ندنی گرژییه‌كان له پارێزگای ئێدله‌ب له باكووری ڕۆژئاوای سوورییه، كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی توركییه ڕایانگه‌یاندووه كه سنووره‌كانی وشكایی و ئاویی ئه‌م وڵاته‌یان به‌سه‌ر په‌ناخوازان و ئاوارهگانی جه‌نگی كردووه‌ته‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی ٩ی ڕه‌شه‌ممه، ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان فه‌رمانی به پۆلیس، گاردی لێوار ئاو و هێزه ئه‌منییه‌كان له سنووره‌كانی ئه‌م وڵاته كردووه كه پێش به چوونی په‌ناخوازان بۆ ئۆرووپا نه‌گرن. به‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه، ژماره‌یه‌ك له په‌ناخوازان به بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی خۆیان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، باسیان به چوون بۆ سنووره‌كانی یونان كردووه. شایانی باسه، وڵاتانی ئۆووپایی پێشتر له‌ئاست به‌كارهێنانی ده‌وڵه‌تی توركییه له كارتی فشاری په‌ناخوازان بۆ به‌ره‌و پێشبردنی ئامانجه سیاسییه‌كانی، هوشداریان به ئه‌ردۆغان دابوو.