
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٨ی ڕه‌شه‌ممه، لانیكه‌م ٢٤ كه‌س كه له تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دا هه‌وڵی ئاشكرا كردنی قاییم كارییه‌كانی ڕژیم سه‌باره‌ت به ژماره‌ی تووشبوانی ویروسی كۆرۆنایان دابوو، كه له لایه‌ن پۆلیسی فه‌تا له شاره جۆراوجۆره‌كاندا ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
ئه‌م ڕاپۆرته له چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی گوشاره‌كان له دژی ئه‌و كه‌سانه كه هه‌وڵی ئاشكرا كردنی قاییم كارییه‌كانی ڕژیم سه‌باره‌ت به ژماره تووشبوانی ویروسی كۆرۆنایان دابوو. به هۆی ئه‌م گوشارانه سه‌ره‌ڕای ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ٢٤ كه‌س، لانیكه‌م ١١٨ كه‌سیش بانگهێشتی پۆلیسی فه‌تا كران. له لایه‌كی دیكه‌وه به‌م بوونه‌وه، وته بێژی قه‌زایی و حقووقی مه‌جلس باسی له ٣ ساڵ حوكمی زیندان بۆ ئه‌و كه‌سانه كه هه‌واڵی قوربانیانی كۆرۆنا بڵاو ده‌كه‌نه‌وه كرد.
