
به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه ٧ی ڕه‌شه‌ممه، بۆ چه‌ندمین ڕۆژی به‌رده‌وام كۆمه‌ڵێك له خوێندكارانی زانكۆه‌كانی علووم پزیشكی شاره‌كانی تاران و كرمان به شێوه‌ی جیاجیا له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌بوونی ئیمكاناتی پێشگیری له بڵاوبوونه‌وه‌ی ویروسی كۆرۆنا كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، خوێندكارانی علووم پزیشكی زانكۆی بهێشتی له شاری تاران به كۆبوونه‌وه خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی كاربه‌ده‌ستان به‌م بابه‌ته بوون. هه‌روه‌ها زیاتر له هه‌زار و ٤٠٠ خوێندكاری علووم پزیشكی زانكۆی كرمان به كۆبوونه‌وه له سلف سرویسی ئه‌م زانكۆیه خوازیاری هه‌نگاوی جیدیی بۆ پێش‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ویروسه بوون.
