به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوهكان، لە رووداوێکی تەقەکردن لە ویلایەتی ویسکانسین لە ئامریکا شەش كرێكار کوژران و برینداربوون و هێرشکارەکەیش خۆی کوشت.
پۆلیسی ئەمریکا رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە کارمەندێکی كارخانهی ئاوجۆ سازی لە ویلایەتی ویسکانسین تەقەی لەچەند كرێكار کردووە و بەهۆیەوە پێنج کەسی کوشتووە. بە گوتەی پۆلیس، لەدوای کوشتنی ئەو ٥ کەسە، هێرشکارەکە کۆتایی بە ژیانی خۆشی هێناوە. هێرشکارەکە تەمەنی ٥١ ساڵان بووە، و ماوهیهك بوو لهو كارخانهیه دهركرابوو.