
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی به‌شه جۆراوجۆره‌كانی ناوه‌نده‌كانی خزمه‌تگوزاری له سه‌رتاسه‌ری ئێران، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان و هه‌روه‌ها كه‌مته‌رخه‌می كاربه‌ده‌ستان له‌ئاست دابین كردنی وه‌سایلی بێهداشتی و پێشگیری بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ویرووسی كۆرۆنا، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ئه‌م كۆبوونهوهانه له‌حاڵێكدا به‌ڕێوه‌چووه كه بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌ربڵاوی ویرووسی كۆرۆنا له ئێران، نیگه‌رانییه‌كی زۆری له ناو خه‌ڵك به‌هۆی سه‌رنج نه‌دانی ده‌وڵه‌ت له‌ئاست دابین كردنی مه‌وادی بێهداشتی وه‌ك، ماسك، ده‌ستكێش و مه‌وادی پاك كه‌ره‌وه پێكهێناوه. كرێكاران ده‌ڵێن: له‌ئاست نه‌بوونی ئیمكاناتی پێشگیرانه بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ویرووسی كۆرۆنا له شوێنی كاره‌كانیان ده‌ستیانداوه‌ته كۆبوونه‌وه. ئه‌مه له كاتێكدایه كه كرێكارانی به‌شی ئاوه‌دانكردنه‌وه و به‌رقی ناوچه‌ی ٢ی ئه‌هواز، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ئه‌م حه‌فته‌یه، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی بڕی ٦ مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان و هه‌روه‌ها دابین نه‌كردنی ئیمكاناتی پێشگیرانه بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ویرووسی كۆرۆنا له شوێنی كاره‌كه‌یان، له به‌رامبه‌ر بینای شوڕای شاری ئه‌هواز ده‌ستیاندابووه كۆبوونه‌وه.
