
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٧ی ڕه‌شه‌ممه، كرێكارانی به‌شی فه‌ننی ڕێگای ئاسنی قۆم، له ناڕه‌زایه‌تیی به كه‌مبوونی ئیمكاناتی پێشگیرانه بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ویرووسی كۆرۆنا كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی ناڕازیی خوازیاری دابین كردنی خێرای ئیمكاناتی پێشگیرانه‌ی وه‌ك، ماسك، ده‌ستكێش و مه‌وادی پاك كه‌ره‌وه له شوێنی كاره‌كه‌یان بوون. شایانی باسه، به‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا، زۆربه‌ی كرێكاره‌كان له كارگا و شیركه‌ته‌كان به شێوه‌ی شیفتی كار ده‌كه‌ن.
