
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٧ی ڕه‌شه‌ممه، كۆمه‌ڵێك له بنه‌ماڵه‌ی چالاكانی سیاسی، مه‌ده‌نی و ژینگه‌پارێزی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا‌و، له نامه‌یه‌كدا ڕوو له قووه‌ی قه‌زاییه داوایان كردووه كه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا، زیندانییه‌كان ئازاد بكه‌ن یاخود بیانێرنه‌وه بۆ مه‌ره‌خه‌سی.
له به‌شێك له‌م نامه‌یه‌دا كه له لایه‌ن ٢٥ بنه‌ماڵه له‌وانه، بنه‌ماڵه‌ی “نه‌رگس محه‌ممه‌دی، شه‌هناز ئهكمهلی، نیلووفه‌ر بیانی، ئه‌میرسالار داوودی و ئیسماعیل عه‌بدی” واژۆ كراوه، بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوان وێڕای ئاماژه به بارودۆخی ناله‌باری زیندانه‌كان و كه‌مبوونی ئیمكاناتی بێهداشتی و ده‌رمانی و هه‌روه‌ها به مه‌به‌ستی پێش‌گرتن به ڕوودانی كاره‌ساتێكی مرۆیی له زیندانه‌كان، خوازیاری ئازادی یاخود پێدانی مه‌ره‌خه‌سی به به‌ندكراوان تا كۆتایی ئه‌م بارودۆخه قه‌یراناوییه بوون.
