
ڕۆژی دووشه‌ممه ٥ی ڕه‌شه‌ممه، ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی نانواییه‌كانی به‌نده‌رعه‌باس به‌وتنه‌وه‌ی درووشمی “ئێمه خوازیاری دابین كردنی قیمه‌تی عادڵانهین” به نیشانه‌ی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی له به‌رامبه‌ر ئۆستانداریی هۆرمۆزگان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناڕازییان به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر ئۆستانداریی هۆرمۆزگان خوازیاری گۆڕینی قیمه‌تی دابین كردنی نان له‌م شارستانه بوون. ناڕازییان داوایان له به‌رپرسان كردووه كه به كێشه‌وگرفته‌كانیان زیاتر سه‌رنج بده‌ن.
