کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی خۆپیشاندانه‌كان له‌دژی یاسای شارومه‌ندی له‌ هێند

تداوم تضاهرات علیه قانون شهروندی

تداوم تضاهرات علیه قانون شهروندی

له‌ ئه‌نجامی خۆپیشاندانی ناڕازییان له‌ دێهلی نه‌و پێته‌ختی هێند له‌دژی یاسای مشتومڕی شارومه‌ندی، لانیكه‌م ١٣ هاووڵاتیی گیانیان له‌ده‌ستدا و زیاتر له‌ ١٥٠ كه‌سیش برینداربوون كه‌ دۆخی ته‌ندرووستی هه‌ندێك له‌ برینداربووان ناجێگیر ڕاگه‌یه‌ندراوه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌فه‌ری سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا بۆ هێند، هاووڵاتییانی هێندی له‌ شاره‌كانی دێهلی نه‌و، كه‌لكه‌ته‌ و حه‌یده‌رئاباد، له‌دژی چوونی ترامپ بۆ ئه‌م وڵاته‌ ده‌ستیانداوه‌ته‌ خۆپیشاندان. له‌ شاری دێهلی نه‌و به‌ ده‌یان كه‌ له‌ ئه‌ندامانی حیزبی كۆمۆنیستی هێند له‌ڕێگه‌ی چه‌ندین ده‌ست نووسراوه‌، دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ چوونی ترامپ بۆ هێند ده‌ربڕیوه‌. شایانی باسه‌، له‌ ئه‌نجامی ئه‌م تێكهه‌ڵچوونانه‌دا، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٥ كه‌س و ڕۆژی سێشه‌ممه‌ش ٨ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، ئه‌مه‌ خوێناویترین خۆپیشاندان له‌ كاتی په‌سه‌ندكردنی ئه‌م یاسایه‌ له‌ وڵاتی هێند بووه‌.