
ڕۆژی دووشه‌ممه ٥ی ڕه‌شه‌ممه، ژماره‌یه‌ك له په‌ره‌ستارانی نه‌خۆشخانه‌كانی تاران له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌هێنی كاری كاربه‌ده‌ستانی وه‌زاره‌تی بێهداشت سه‌باره‌ت به ڕاگه‌یاندنی ژماره‌ی تووشبووان به ویرووسی كۆرۆنا و هه‌روه‌ها په‌رداخت نه‌كردنی حقووقه دواخراوه‌كانیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، په‌ره‌ستاران له ڕیزی پێشه‌وه‌ی مه‌ترسی تووشبوون به هه‌ر جۆره نه‌خۆشییه‌كن و ئه‌مه له حاڵێكدایه كه دوای چه‌ندین ساڵ، حقووقه‌كانیان په‌رداخت ناكرێ. ده‌شڵێن: پێشتر ژماره‌یه‌ك له په‌ره‌ستاران به‌هۆی تووشبوون به‌م نه‌خۆشینی واگیرداری وه‌ك ئانفۆلانزا له وه‌رزی پاییزی ئه‌مساڵ، گیانیان له‌ده‌ستدابوو. په‌ره‌ستارانی ناڕازیی خوازیاری به‌كرده‌وه دره‌هێنانی یاسای ته‌عره‌فه‌ی خزمه‌تگوزاری په‌ره‌ستاری، گه‌ڵاڵه‌ی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان و هه‌روه‌ها یاسای ئێرتقای به‌هره‌وه‌ری بوون.
