ڕۆژی دووشه‌ممه ٥ی ڕه‌شه‌ممه، “سه‌میرا هادیان” له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر له لایه‌ن دادگای ڕژیم له تاران، به ٨ ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “سه‌میرا هادیان” به چه‌ندین تۆمه‌تی وه‌ك “كۆبوونه‌وه و كۆكردنه‌وه له‌دژی نیزام”، “سه‌رپێچی له فه‌رمانی هێزه‌كانی ده‌وڵه‌ت” و “سووكایه‌تی به مه‌ئمووران”، حوكم دراوه. شایانی باسه، له‌ئه‌گه‌ری پشت ڕاست بوونه‌وه‌ی ئه‌م حوكمه، ناوبراو ده‌بێ ٥ ساڵی له زیندان تێپه‌ڕ بكات. سه‌میرا هادیان ڕۆژی ٣٠ مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر و به‌دوای ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی سه‌رتاسه‌ری خه‌ڵكی شاری تاران له‌ئاست چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی قیمه‌تی بێنزین ده‌ستبه‌سه‌ر و باش ماوه‌یه‌ك ڕاگیران له زیندان، ڕۆژی ١٠ی به‌فرانبار گوازترایه‌وه بۆ زیندانی قه‌رچه‌كی وه‌رامین.