
كرێكارانی كارخانه‌ی “هێپكۆ”ی ئه‌راك، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٤ی ڕه‌شه‌ممه له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌بوونی هه‌وڵی جیدی بۆ ڕێكاری پێشگیرانه له به‌رامبه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، له حه‌ساری ئه‌م كارخانه‌یه ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی وێڕای ناڕه‌زایه‌تیی له‌ئاست نه‌بوونی هه‌وڵی جیدی بۆ ڕێكاری پێشگیرانه له به‌رامبه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، خوازیاری دابین كردنی مه‌وادی بێهداشتی، ماسك و ده‌ستكێش له‌م ناوه‌نده به‌رهه‌مهێنه‌ره بوون. ده‌شڵێن: له ئێستادا تۆماری سه‌عات كاری كرێكاران كه له‌ڕێگه‌ی په‌نجه‌مۆره ده‌كرا ڕاگیراوه و هه‌ر وه‌ك جاران به شێوه‌ی لێدانی كارت ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
