به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی شه‌ممه، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له خه‌ڵكی شاری پاریس و چه‌ندین شاری دیكه‌ی فه‌رانسه، له ناڕه‌زایه‌تیی گوڕینی یاسای خانه‌نشینی كرێكاران و كارمه‌ندان، بۆ ٦٧مین جار به‌رده‌وام هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان كرد.
له ئه‌نجامی ئه‌م خۆپیشاندانه هێزه‌كانی پولیس هێرشییان كرده سه‌ر ناڕازییان و به به‌كارهێنانی گازی فرمیسك ڕێژ و باتوم بڵاوه‌یان به خۆپیشانده‌ران كرد. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، سه‌ندیكاكانی كرێكاری ئه‌م وڵاته له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوو له دژایه‌تیی له‌گه‌ڵ “گوڕینی یاسای خانه‌نشینی” له لایه‌ن ده‌وڵه‌ت، داوایان له ئه‌ندامانی خۆیان كردبوو، ده‌ست بده‌نه مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری. له سه‌ندیكاكانی گه‌وره‌ی كرێكارانه‌وه تا ئیتحادییه‌كانی خۆیندكارای به‌م مانگرتنه پێوه‌ست بوون.