بەپێی نوێترین ئامار ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ویرۆسی کۆرۆناوە لە چین گیانیان لەدەستداوە بۆ دوو هەزار و ٤٤٢ کەس و ژمارەی توشبووانیش بۆ ٧٩ هەزار و ٩٣٦ کەس بەرزبووەتەوە.
بەگوێرەى دواین ئەو ئامارانەى کە دەسەڵاتدارانى چین رایانگەیاندووە، لە ڕۆژی شهممه تا ڕۆژی یهكشهممه ٨٢ حاڵەتى نوێی گیان لەدەستدان تۆمارکراون و زیاتر لە دوو هەزار کەسیش توشی ویرۆسەکە بوون. شایانی باسه، تا ئێستا ٢٢ هەزار و ٨٨٨ کەس چارەسەریان بۆ کراوە ئەوەش دواى ئەوەى پسپۆران و پزیشکانى چین رێگاکانى دیاریکردنى چارەسەرى ویرۆسەکەیان گۆڕى و ئەوەش بە ئاماژەیەک دادەنێن بۆ نزیکبوونەوە لە کۆنتڕۆڵکردنى ڤایرۆسەکە.