له ئه‌نجامی به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندانی دژه ده‌وڵه‌تی له قه‌زاقستان، پۆلیسی ئه‌م وڵاته ڕۆژی شه‌ممه ٣ی ڕه‌شه‌ممه، نزیكه‌ی ١٠٠ كه‌س له نه‌یارانی ده‌وڵه‌تی ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به‌وته‌ی شایه‌ت حاڵان، زیاتر له ٧٠ كه‌س له ئه‌نجامی ئه‌م خۆپیشاندانه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. هاوكات، هه‌واڵنێریی فه‌ڕانسه باسی له گه‌مارۆدانی شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م خۆپیشاندانه له لایه‌ن پۆلیس هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌وڵی كاربه‌ده‌ستانی شاره‌داریی بۆ چۆڵ كردنی شوێنی كۆبوونه‌وه‌كه كردووه. شایانی باسه، ناڕازییان به‌وتنه‌وه‌ی درووشم، خوازیاری ئازاد كردنی ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ئه‌م دواییانه ببوون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له قه‌زاقستان كاتێك ده‌ستی پێكردووه كه سه‌رۆك كۆماری ئه‌م وڵاته، ڕه‌شنووسێكی بۆ په‌ره‌پێدان به ئازادیی های مه‌ده‌نی و چاكسازی له یاسای پێوه‌ندیدار به كۆبوونه‌وه‌كان ده‌ركردبوو. ناڕازییان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه كاتێك به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه پێویستی به به‌ڵگه‌ی ده‌وڵه‌ت ببێ، چاكسازیی یاسا له بواری ئازادی كۆبوونه‌وه هیچ واتایه‌كی نییه.