له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، حوكمی ئێعدامی دوو به‌ندكراو كه پێشتر به تۆمه‌تی “تاوانه‌كانی پێوه‌ندیدار به مه‌وادی مۆخه‌دێر” به ئێعدام مه‌حكووم كرابوون، له زیندانی قۆم به‌كرده‌وه ده‌رهاتووه.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران، ئه‌م دوو به‌ندكراوه كه سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له په‌روه‌نده‌یه‌كی هاوبه‌ش به تۆمه‌تی “هه‌ڵگرتن و ڕاگرتنی مه‌وادی مۆخه‌دێر” ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٣ی ڕێبه‌ندان له زیندانی له‌نگروودی قۆم له سێداره دران. شایانی باسه، ئێعدامی ئه‌م دوو به‌ندكراوه سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی ده ڕۆژ، هێشتا له لایه‌ن ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌كانی ناوخۆی ڕژیم بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.