
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١ی ڕه‌شه‌ممه، ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی بێهداشتی ڕژیم باسی له تووشبوونی ژماره‌یه‌كی زیاتر له نه‌خۆشه‌كان به ویرووسی كۆرۆنا له شاره‌كانی قۆم، ئه‌راك، شووش، بابۆل، شه‌هریار و بۆكان كردووه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ژوماره‌ی قوربانییانی كۆرۆنا له شاری قۆم گه‌یشتووه‌ته ٩ كه‌س. جێگری بێهداشتی زانكۆی علووم پزیشكی بابۆل له ئۆستانی مازه‌نده‌ران باسی له‌وه كردووه كه ٢ هاووڵاتیی به گومانی تووش بوون به ویرووسی كۆرۆنا له شارستانی بابۆل شناسایی كراون. ناوبراو ڕاشیگه‌یاندووه كه ئه‌م دوو كه‌سه ئێستا له به‌شی پارێزراودا ڕاگیراون و له‌سه‌ری تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌نجام ده‌درێ. له لایه‌كی دیكه، سه‌رۆكی زانكۆی علووم پزیشكی ئه‌راك ڕایگه‌یاندووه كه هاووڵاتییه‌ك له‌م شارستانه به‌م ویرووسهوه گیرۆده بووه و ئێستا له‌ژێر چاودێری تایبه‌ت له به‌شی پارێزراودا ڕاگیراوه. هه‌روه‌ها كاربه‌ده‌ستانی نه‌خۆشخانه‌ی شاری بۆكان باسی له گیرۆده بوونی ٢ كه‌س به ویرووسی كۆرۆنا له‌م شارستانه كردووه. شایانی باسه، وێستگه‌ی مێترۆی شووش به‌هۆی تووش بوونی كه‌سێك به‌م ویرووسه قه‌ره‌نتینه كراوه. ئه‌م ئاماره له حاڵێكدا بڵاوده‌كرێته‌وه كه هه‌تا ئێستا كاربه‌ده‌ستانی ڕه‌سمی ڕژیم، له‌مباره‌وه هیچ زانیارییه‌كیان بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
