سندووقی منداڵانی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان “یوونیسێف” ڕایگه‌یاندووه، له ئه‌نجامی هێرشی هه‌وایی عه‌ره‌بستانی سعوودی بۆ سه‌ر ناوچه‌ی “جووف” له باكووری یه‌مه‌ن كه له‌ژێر كۆنتڕۆڵی حووسییه‌كان دایه، ٣١ كه‌س له‌وانه ١٩ منداڵ گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ڕێكخراوه‌كه ڕایگه‌یاندووه، جگه له گیان له‌ده‌ستدانی ١٩ منداڵ به‌هۆی ئه‌م هێرشه، ١٨ منداڵی دیكه‌ش برینداربوون. سه‌رۆكی پێوه‌ندییه‌كانی یوونیسێف ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١ی ڕه‌شه‌ممه به هه‌واڵنێریی فه‌ڕانسه‌ی ڕاگه‌یاند كه ئه‌م هێرشانه بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی نیشته‌جێ بوون ئه‌نجام دراوه. شایانی باسه، ئه‌م هێرشانه له‌كاتێكدا ئه‌نجام دراون كه حووسییه‌كان ڕایانگه‌یاندبوو فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی عه‌ره‌بستانیان خستووه‌ته خواره‌وه.