ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣٠ی ڕێبه‌ندان، زیاتر له ٥ هه‌زار كه‌شاوه‌رزی ئێسپانیایی له ناڕه‌زایه‌تیی به سیاسه‌ته‌كانی ئابووری ده‌وڵه‌ت، به ڕێكخستنی ته‌راكتوره‌كانیان ڕێگاكانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌م وڵاته‌یان داخست.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، هه‌واڵنێریه‌كانی خۆجێیی ژماره‌ی ته‌راكتوره‌كانیان له ڕێگاكاندا هه‌زار و ٢٠٠ دانه ڕایانگه‌یاند. كه‌شاوه‌رزان خوازیاری چوونه‌سه‌روه‌ی نرخی به‌رهه‌مه‌كانیان له لایه‌ن ده‌وڵه‌ت بوون و هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاندووه به هۆی جێگیرنه‌بوونی نرخه‌كان، ده‌رامه‌دیان له فروشتنی كشت و كاڵه‌كانیان له ماوه‌ی ٢٠ ساڵی ڕابردووه‌وه هیچ گوڕانكارییه‌كی نه‌بووه.