بەپێی نوێترین ئامار، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ویرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە بۆ ٢ هەزار و ٤ کەس و ژمارەی توشبووانیش بۆ ٧٤ هەزار و ١٠٠ کەس بەرزبووەتەوە.
بەگوێرەى نوێترین ئامارى لیژنەى تەندروستى چین، تهنیا له ڕۆژی سێشهممه ٢٩ی ڕێبهندان، ١٣٦ حاڵەتى نوێی گیان لەدەستدان تۆمارکراون و نزیکەى دوو هەزار کەسیش توشی ویرۆسەکە بوون. ههروهها ژمارەى توشبووان بەراورد بە چەند رۆژى رابردوو لە شاری “یوهان” کە یەکەمجار ویرۆسەکەى تێدا بڵاوبووەوە کەمیکردووە.