کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی زیاتر له‌ ٢٠٠ داكۆكی كاری مافی مرۆڤ له‌ ئێران

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی زیاتر له‌ ٢٠٠ 2

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی زیاتر له‌ ٢٠٠ 2

ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە ڕاپۆڕتی ساڵانەی خۆیدا کە ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی ڕێبەندان بڵاوبووەوە بە ڕەخنەگرتن لە “باروودۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران” ڕایگەیاندووه‌ کە لە ساڵی ٢٠١٩ی زایینی دا، لانیکەم ٢٤٠کەس لە داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ لە ئێران زیندانی کراون.

به‌ پێی ڕاپۆرتی ئه‌م ڕێكخراوه‌یه‌، ئەم کەسانە لە بوارەکانی ژنان، کرێکاران، ژینگەپارێزان و کەمایەتییەکان، چالاکی دەکەن و سه‌ره‌ڕۆیانه‌ لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە بەندکراون. لەم ڕاپۆڕتەدا ئاماژە بە بەردەوام بوونی بەندکردنی چالاکانی مافی مرۆڤ، هەڵاواردن بە دژی ژنان، گوشار لەسەر کەمایەتییە ئاینییەکان، ئەشکەنجە لە زیندانه‌کان، لەسێدارەدانی منداڵان لە ئێران وەکوو چەندین بابەتی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە باسی لێکراوە.

هەروەها لەم ڕاپۆڕتەدا ئاماژە بە خۆپیشاندانە بەربڵاوەکانی مانگی خەزەڵوەر کراوە کە تێیدا بە دەیان منداڵ و هەروەها تازه‌لاو کوژراون بە چەندین هەزار کەسیش زیندانی کراون و زۆر کەسیش بە شاراوەیی قۆڵبەست و ڕفێندراون. ڕێكخراوه‌كه‌ له‌ كۆتایی ئاماژه‌ی به‌ خۆپیشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەر كردووه‌ و ڕایگه‌یاندووه‌، بەندکراوان لەبەر هەڵسووکەتی نامرۆیی و لەژێر ئەشکەنجەدا بوون و چەندین کەس لە بەندکراوانی خۆپیشاندانەکان لە زیندانه‌کانی ڕژیم له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا گیانیان لە دەستداوە.