کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی خۆپیشاندانه‌كان له‌ شاری به‌غدا پێته‌ختی عێراق

درێژه‌ی خۆپیشاندانه‌كان له‌ شاری

درێژه‌ی خۆپیشاندانه‌كان له‌ شاری

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، بەهۆی پێکدادان له‌ نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان لە گۆڕەپانی تەحریر لە شاری بەغدا، لانیكه‌م  ١٢ خۆپیشاندەر برینداربوون.

شایانی باسه‌، خۆپیشاندەران ڕایانگەیاندووە، سورن لەسەر داواکارییەکانیان بۆ چاکسازی کردن و بنبڕكردنی گەندەڵی له‌م وڵاته‌. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، هێزە ئەمنییەکان بۆ بڵاوەپێکردن به‌ خۆپیشانده‌ران، گازی فرمێسکڕێژیان بەکارهێناوە و بەو هۆیەوە ١٢ خۆپیشاندەر برینداربوون. زیاتر لە چوار مانگە لە شاری بەغدا و شارەکانی دیکەی عێراق، خۆپیشاندەران داوای چاکسازیی دەکەن و لەژێر فشارەکانیشیاندا “عادل عەبدول مەهدی” دەستی لە پۆستی سەرۆک وەزیران کێشایەوە و دواتریش “محەممەد توفیق عەلاوی” ڕاسپێردرا بۆ پێکهێنانی کابینەیەکی نوێی حکومەت، بەڵام خۆپیشاندەران ڕەتیان کردەوە.