کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

به‌یانییه‌ سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌ت واحید سه‌باره‌ت به‌ لانیكه‌می حه‌قده‌ستی ساڵی ٩٩

به‌یانییه‌ سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌ت

به‌یانییه‌ سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌ت

سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌ت واحیدی ئۆتۆبووسڕانی تاران و ده‌ورووبه‌ر، له‌ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یانییه‌ك، دیاری كردنی لانیكه‌می حه‌قده‌ستی ساڵی ٩٩ كرێكارانی، به‌ زوڵمێكی ئاشكرا بۆ سه‌رجه‌م كرێكارانی ئێران زانیوه‌.

له‌م به‌یانییه‌دا هاتووه‌: “ئه‌زمونی كرێكاران نیشانی داوه‌ كه‌ ڕێكخراوه‌ ساخته‌كان و ده‌ستكردی ده‌وڵه‌ت، نایانهه‌وێت و ناتوانن كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی كرێكاران له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت و سه‌رمایه‌داران ده‌رگیربن. چونكه‌ ئه‌م به‌ ناوه‌ڕۆك ڕێكخراوانه‌ نه‌ پشت ئه‌ستوور به‌ كرێكارانن و نه‌ هه‌ڵقوڵاوی خه‌باتی خه‌ڵكین، به‌ڵكوو مووچه‌خۆری سه‌رمایه‌داران و ئامرازی سه‌ركوت له‌ ده‌ستی ده‌وڵه‌تن. كرێكاران ده‌بێ به‌ پێكهێنانی سه‌ندیكاكانیان وه‌ك قه‌ڵایه‌ك له‌ به‌رامبه‌ر سه‌رمایه‌داران و ده‌وڵه‌ت، بۆ دیاری كردنی حه‌قده‌ست و وه‌دیهێنانی باقی مه‌زایاكانیان هه‌وڵ بده‌ن. له‌م ڕێگایه‌دا ده‌بێ له‌ سه‌رجه‌م ڕێگاكانی وه‌ك ناڕه‌زایه‌تیی و مانگرتن كه‌ڵك وه‌رگرن و له‌هیچ هه‌وڵێك به‌م ئاڕاسته‌یه‌ دره‌نگ نه‌كه‌ن، چونكه‌ خاوه‌نانی ده‌سه‌ڵات هیچ به‌رنامه‌یه‌كی ئابووری كه‌ بتوانێ بارودۆخی فه‌لاكه‌تباری كرێكاران باشتر بكات نیانه‌.