به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ورووژمی ئاواره‌كان بۆ وه‌رگرتنی یارمه‌تیی مرۆڤدۆستانه له سنووری نیجێر و نیجێریه، كوژرانی لانیكه‌م ٢٠ كه‌س و برینداربوونی ١٠ كه‌سیتری لێكهوتهوه.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، نزیك به ١٢٠ هه‌زار ئاواره‌ی نیجێریه كه له ده‌ست توندوتیژیی گرووپه توندڕه‌وه ئیسلامیه‌كان ڕایان كردووه، له كه‌مپێكی نزیك به شاری “دیفا” ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن. ڕووداوه‌كه له كاتێك دا ڕووی داوه كه خه‌ڵك بۆ وه‌رگرتنی سه‌همیه‌ی خوارده‌مه‌نی و پێداویستی ورووژمیان بردووه‌ته شوێنی دابه‌شكردنی سههمیهكان و له ئاكامیدا به‌ده‌یان كه‌س بوونه‌ته قوربانی. شایانی باسه حه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ریش له هێرشیهكی خوێناویدا لانیكه‌م ٣٠ موسافیر كه به شێوه‌ی كاتی له شارێكی چكۆله ئۆتۆمبیله‌كانیان پارك كردبوو و له حاڵی ئیستراحه‌ت دا بوون، له لایه‌ن گرووپی بوكوحهرامهوه كوژران و پاشان ئۆتۆمبیله‌كانیان ئاگر تێبه‌ردرا.