چهارشنبه – ۱۲ تیر – ۱۳۹۸ , 03 – 07 – 2019

ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٢ی مانگی پووشپه‌ڕ، زیاتر له ٥٠ كه‌س له شۆفیرانی شیركه‌تی كشت و سه‌نعه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حقووقه‌كانیان، له به‌رامبه‌ر بینای ئیداره‌ی كه‌شاوه‌رزی ئه‌م شیركه‌ته كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م شۆفیرانه كه به‌رپرسی گوازتنه‌وه‌ی كرێكاران و به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركهتن، به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ كارفه‌رما قه‌راردادیان هه‌یه. به پێی ئه‌م قه‌رارداده، شیركه‌ت ده‌بێ مانگانه حقووقی شۆفیره‌كان و كڕێی ماشینه‌كان په‌رداخت بكات، به‌ڵام كارفه‌رما ٤ مانگ ده‌بێ كه هیچ پاره‌یه‌كی پێ نه‌داون.