
ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه لە مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵه‌وه هه‌تا كۆتایی مانگی سه‌رماوه‌ز، هەزار و ٣٦٣ کرێکار لە ئێران بە هۆی ڕووداوی شوێنی کار گیانیان لەدەست داوە و ئەو ئامارە بە نیسبەت ساڵی ڕابردوو، ٨ و نیو له‌سه‌د زیادی کردووە.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، بەڕێوەبەڕی پێوەندییە گشتییەکان و کاروباری نێونەتەوەیی ڕێکخراوی پزیشکیی یاسایی ڕایگه‌یاندووه: جگه له گیان لەدەستدان هەزار و ٣٦٣ کەس به‌هۆی ڕووداوه‌كانی شوێنی كار، سەرجەم ٢١ هەزار و ٨٩٦ کەسیش له ماوه‌ی ٩ مانگی ڕابردوودا برینداربوون. ناوبراو ڕاشیگه‌یاندووه، ٥٦٠ کەس به‌هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی کە بە گرینگ‌ترین هۆکاری گیانی لە دەستدانی کرێکاران دێته ئه‌ژمار، گیانیان لەدەستداوە و هەروەها ٣٤٦ کەس بە هۆی بەرکەوتنی شتی قورس بوونه‌ته قوربانی ڕووداوی شوێنی كار.
