ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌ره‌ڕای ده‌ركردنی بڕیارنامه‌ی ئاگربه‌س له لایه‌ن شوڕای ئاسایشی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، هێزه چه‌كداره‌كانی “ئه‌ڕته‌شی میللی لیبی” و هێزه‌كانی سه‌ر به ژێنێراڵ حه‌فته‌ر، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٤ی ڕێبه‌ندان له ده‌ورووبه‌ری باشووری ترابلۆس له‌گه‌ڵ یه‌كتر تێكهه‌ڵچوون.
به ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م تێكهه‌ڵچوونه له كاتێكدا ڕوویداوه كه ئه‌ندامانی شوڕای ئاسایشی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، شه‌وی چوارشه‌ممه له‌سه‌ر پێنجشه‌ممه له‌ڕێگه‌ی بڕیارنامهیهكهوه داوایان له هه‌ر دوو لایه‌نی شه‌ڕ كردبوو كه كۆتایی به‌م شه‌ڕه كاولكارییه بێنن و ئاگربه‌ستێكی درێژماوه دابمه‌زرێنن. هه‌روه‌ها فڕۆكه‌خانه‌ی مەعیتیقە، ته‌نیا فڕۆكه‌خانه‌ی چالاك له ترابلووس، شه‌وی چوارشه‌ممه به‌هۆی وێكه‌وتنی ڕاكێتێك چالاكییه‌كانی ڕاگیرا. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، هێزه‌كانی حه‌فته‌ر كه له شاری مهستراته له ڕۆژهه‌ڵاتی لیبی جێگیرن، له دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی به سه‌رۆكایه‌تی “فائێز سڕاج” شه‌ڕ ده‌كه‌ن. شایانی باسه، ده‌وڵه‌تی توركییه كه پشتیوانی له ده‌وڵه‌تی لیبی ده‌كات، ژماره‌یه‌ك له میلیشیاكانی ئه‌ڕته‌شی میللی واته “ئه‌ڕته‌شی ئازاد”ی گوازتووه‌ته‌وه بۆ لیبی.