به پێی ڕاپۆرتهكان، له ماوهی یهك دوو ڕۆژی ڕابردوودا، پاپۆرێکی فڕۆكهههڵگری ئەمریکای بە ٢ ههزار و ٥٠٠ سەربازی هێزی دەریایی گەیشتووهته کەنداوی فارس.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، پاپۆرێکی فڕۆکەهەڵگری هێزی دەریایی ئەمریکا، بە ٢٥٠٠ سەربازەوە لە تهنگهی هۆرمز تێپەڕیوه و گەیشتووهته ئاوەکانی کەنداوی فارس. لە راگەیەندراوێکدا لە زمان “لنس لشر” فەرماندی سەربازیی ئەو پاپۆڕە شەڕکەرە باس لەوە کراوە کە ئەو پاپۆرە دوو کەشتی شەڕکەری دیکە بە ناوەکانی “یو ئێس ئێس نیۆیۆرک” و “یو ئێس ئێس ئووک هێل” هاوڕێیەتی دەکەن. ناوبراو ڕاشیگەیاندووه کە تێپەڕینی ئێمە لە دوورگەی هۆرمز بۆ پاراستنی هاتووچۆی کەشتییەکان و ئەمنییەتی کەنداوی فارس گرینگە و دڵنیایی دەدا بە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا. ئهمه له كاتێكدایه كه “فرانک مەک کنزی” سەرۆکی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سنتکام) پێشتر ڕایگەیاندبوو کە بەهۆی ئاڵۆزییەکان هێزەکانمان لە ناوچەکە دەمێننەوە. شایانی باسه، وڵاتانی بریتانیا، ئوستڕالیا، بەحرەین، عەرەبستان، ئیمارات و ئاڵبانی چوونەتە نێو ئەو هاوپەیمانەتییەی ئەمریکا کە مەبەستی پاراستن و ئەمنییەتی هاتووچۆی کەشتییەکانی ئەو ناوچەیەیە پێكی هێناوه. جگە لەو هاوپەیمانەتییە، چەند ولاتێکی ئورووپایی وەک فەڕانسە و هولەند و دانمارک هاوپەیمانەتییەکیان لە ڕۆژهەلاتی نێوەراست پێکهیناوە کە ئەوانیش هەر بەو مەبەستە هێزەکانیان ڕەوانەی ئەو ناوچەیە کردووە.