ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٣ی ڕێبه‌ندان، له ئه‌نجامی هێرشی ئاسمانی ئه‌رته‌شی سووریه بۆسه‌ر شاری ئیدلب كه به پشتیوانی فرۆكه جه‌نگییه‌كانی ڕووسیه ئه‌نجام دراوه، ١٢ كه‌سی مه‌ده‌نی كوژراون و ٣٢ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
چاودێری مافی مرۆڤ له سووریه ڕایگه‌یاندووه كه ٦ كه‌س له كوژراوه‌كانی ئه‌م هێرشه منداڵ بوون. شایانی باسه هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی سوورییه له چه‌ند مانگی ڕابردووه‌وه به پشتیوانیی ده‌وڵه‌تی ڕووسییه، چه‌ندین هێرشییان بۆ كۆنتڕۆڵ كردنه‌وه‌ی شاری “ئیدلب” ده‌ستپێكردووه.