دوو به‌ندكراو كه پێشتر له لایه‌ن دادگای ڕژیم به تۆمه‌تی كوشتن به ئێعدام مه‌حكووم كرابوون، سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٣ی ڕێبه‌ندان، له زیندانی عادڵ ئابادی شیراز ئێعدام كران.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م دوو به‌ندكراوه كه له ساڵی ١٣٩٥ له په‌روه‌نده‌یه‌كی هاوبه‌ش ده‌ستبه‌سه‌ر و به ئێعدام مه‌حكووم كرابوون، له‌و كاته‌وه هه‌تا ئێستا له زیندان ڕاگیرابوون. شایانی باسه، ئێعدامی ئه‌م دوو به‌ندكراوه تاكاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه له لایه‌ن ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌كانی ڕژیمه‌وه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.