
خانه‌نشین كراوانی مۆخابه‌راتی ڕێگای دووری شیراز، سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٢ی ڕێبه‌ندان بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام وێڕای بنه‌ماڵه‌كانیان له به‌رامبه‌ر ئۆستانداریی فارس ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناڕازییان له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد، خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به بارودۆخی كاری و هه‌روه‌ها نه‌دانی موتاڵه‌باته‌كانیان له ماوه‌ی ١٣ ساڵی ڕابردوودا بوون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، شیركه‌تی مۆخابه‌راتی ڕێگای دووری شیراز ساڵی ٨٥ به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه به بێ ئه‌وه‌یكه حه‌قده‌ستی كرێكاره‌كانی په‌رداخت بكات، ته‌عتیل كرا. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هه‌زار و ٣٠٠ كرێكاری ئه‌م شیركه‌ته به‌دوای ماوه‌یه‌ك خانه‌نشین كران، به‌ڵام سه‌نه‌وات و باقی مه‌زایاكانیان هه‌تا ئێستا په‌رداخت نه‌كراوه.
