ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٢ی ڕێبه‌ندان، له‌ئه‌نجامی به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندان له به‌رامبه‌ر په‌رله‌مانی لوبنان، هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ بڵاوه پێكردن به ناڕازییان له گازی فرمێسك‌ڕێژ و ماشینی ئاوپاش كه‌ڵكیان وه‌رگرتووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، زیاتر له ٢٨٠ كه‌س له ئه‌نجامی ئه‌م خۆپیشاندانه برینداربوون. شایانی باسه، خۆپیشانده‌ران له كاردانه‌وه به‌م هه‌وڵه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان، ده‌ستیان كردووه به هاویشتنی به‌رد و هه‌وڵیان داوه كه به پێش به چوونی نوێنه‌ران بۆ ناو په‌رله‌مان بگرن تا دانیشتنی ده‌نگی متمانه به ده‌وڵه‌ت بخه‌نه دواوه. ئه‌مه له كاتێكدایه كه هه‌ندێ له خۆپیشانده‌ران له به‌رامبه‌ر په‌رله‌مانی لوبنان به نیشانه‌ی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ متمانه دان به “حه‌سان دیاب”، ده‌ستیان كردووه به وتنه‌وه درووشمی “نا بۆ ده‌نگی متمانه”. شایانی باسه، له كۆی ٨٤ كه‌س له نوێنه‌رانی په‌رله‌مانی لوبنان، ٦٣ كه‌س ده‌نگی متمانه‌یان به ده‌وڵه‌تی “حه‌سه‌ن دیاب” دا. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ناڕازییان خوازیاری چاكسازی بنه‌ڕه‌تی و ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه چینی ده‌سه‌ڵاتدار له لوبنانن. خۆپیشانده‌ران كاربه‌ده‌ستانی سیاسیی ئه‌م وڵاته به “ناكارامه و گه‌ندڵ” تاوانبار ده‌كه‌ن.