كاربه‌ده‌ستانی نیجریه ڕایانگه‌یاندووه، شه‌وی دووشه‌ممه ٢١ی ڕێبه‌ندان، هێزه چه‌كداره‌كانی بوكوحه‌رام له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌م وڵاته لانیكه‌م ٣٠ مۆسافریان كه له ماشینه‌كانیان دا خه‌وتووبون، سوتاند.
ئه‌م هێرشه له شارۆچكه‌یه‌ك به ناوی “ئونو” له نزیكی ڕێگای سه‌ره‌كی له ئه‌یاله‌تی “بورنو” ڕوویدا و كوژراوه‌كان مۆسافرانێك بوون كه به هۆی داخرانی ڕێگاكه له وێستگه‌یه‌كی شه‌وانه خه‌وتووبون. هێزه نیزامییه‌كانی بوكوحه‌رام له ساڵی ٢٠٠٩ تا ئێستا هێرشی زۆری له‌م وڵاته ئه‌نجام داوه و له ماوه‌ی ئه‌م ١١ ساڵه لانیكه‌م ٣٥ هه‌زار كه‌س كوژراون و دوو میلیۆن كه‌س ئاواره و سه‌دان كه‌سیش ڕفێندراون.