شه‌وی دووشه‌ممه ٢١ ڕێبه‌ندان، وەزارەتی بەرگریی تورکیه رایگه‌یاندووه، لەدوای هێرشەکەی سپای سووریه بۆ سەر هێزەکانیان ١١٥ پێگەی ئەو سپایەیان کردوونەتە ئامانج و بەهۆیەوە ١٠١ سەربازی سووریایان کوشتوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، بەهۆی بۆردوومانێکی سپای سووریه بۆسەر پێگەیەکی ئه‌رته‌شی تورکیه لە شاری ئیدلب، پێنج سەربازیان کوژراوە و پێنج سەربازی دیکەشیان برینداربوون. هاوکات لە راگەیێندراوهكهدا وەزارەتی بەرگریی تورکیه سه‌باره‌ت به‌و هێرشە وتوویه‌تی كه، لە چوارچێوەی بەرگری کردن لە خۆ، وەڵامی هێرشەکە دراوەتەوە.