سه‌رله‌به‌یان ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٢ی ڕێبه‌ندان، به هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی له شاری كابۆل له وڵاتی ئه‌فغانستان چه‌ندین كه‌س بوونه‌ته قوربانی.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ته‌قینه‌وه‌كه له نزیكی ئاكادمی نیزامی مارشاڵ فه‌هیم له‌مشاره ڕوویدا و به‌هویه‌وه سێ پرسۆنلی نیزامی و دوو كه‌سی مه‌ده‌نی كوژران و ١٢ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. شایانی باسه، تا ئێستا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتیی خۆی رانه‌گه‌یاندووه.