به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢١ی ڕێبه‌ندان له ئه‌نجامی ڕوودانی دوو ڕووداوی جیاجیا له شاری ڕه‌ی له نیشابوور، لانیكه‌م سێ كرێكار تووشی ڕووداو بوون.
له یه‌كه‌م ڕووداودا، به‌هۆی داڕمانی بینایه‌كی نیوه‌كاره له شاری ڕه‌ی، دوو كرێكاری ته‌مه‌ن ١٧ و ١٨ ساڵی ئه‌فغانستانی، به سه‌ختی برینداربوون. هه‌روه‌ها كرێكارێكی ٣٥ ساڵ ته‌مه‌ن له‌كاتی كار له‌سه‌ر دهكهلێك له مه‌دره‌سه‌یه‌كی نیشابوور، به‌هۆی به‌ربوونه‌وه به سه‌ختی برینداربوو.