ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه وەزارەتی بەرگریی توركییه رایگەیاندووه، بەهۆی بۆردوومانێکی ئه‌ڕته‌شی سوورییه بۆسەر پێگەكانی ئه‌ڕته‌شی توركییه لە ئێدله‌ب، پێنج سەرباز کوژراون و پێنجی دیکەش برینداربوون.
وەزارەتی بەرگریی توركییه رایگەیاندووە، ئه‌ڕته‌شی سوورییه بەشێوەیەکی چڕ هێرشی ئاسمانیی بۆسەر پێگەیەکی ئه‌ڕته‌شی توركییه لە فڕۆکەخانەی تەفتەناز ئەنجامداوە. هەفتەی رابردووش بەهۆی هێرشێکی ئه‌ڕته‌شی سوورییه‌وە لە ئێدله‌ب حەوت سەربازی توركییه و هاووڵاتییەکی مەدەنی کوژرابوون و دەیان کەسی دیکەش بریندارببوون.