ئه‌ڕته‌شی ئیسڕائیل ڕایگەیاندووه، له كاردانه‌وه به هێرشی مووشه‌كی فه‌له‌ستینییه‌كان بۆ خاكی ئه‌م وڵاته، هێرشی ئاسمانی کردووه‌تە سەر شوێنەکانی حەماس لە غەززە.
هه‌واڵه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌ڕته‌شی ئیسڕائیل هێرشی ئاسمانی كردووه‌ته سه‌ر لێواری غه‌ززه، كوژراو و برینداری ئه‌م هێرشه ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه دوای ئەوەیكه سەرۆک كۆماری ئەمریکا “دۆناڵد ترامپ” پلانی ئاشتی نێوان فەڵەستینییەکان و ئیسڕائیلی ڕاگەیاند، توندوتیژی و شەڕ و پێکدادانەکان لەنێوان فەڵەستینییەکان و هێزەکانی ئیسڕائیلدا زیادیان کردووە.